خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 5334

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 2-7-2020 مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەو لیوای نەوت دابەشدەكرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەراگەیەندراوێكدا  ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی چوارشەممە 1-7-2020 بەهۆی رێكخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان، مووچە خەرج ناكرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، سبەینێ سێشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزی زێرەڤانی و هێزی پێشمەرگەی فریاکەوتن بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٠ دابەشدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن