ئاسایشی سلێمانی 9 تۆمەتبار دەستگیر دەكات

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 403

راچڵەكین

هێزەكانی ئاسایش لە قەزای پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، سێ باندی ساختەكاری دراو دەستگیردەكەن كە لە 9 تۆمەتبار پێكهاتوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا نزیكەی 300 هەزار دۆلاری ساختەیان پێگیراوە، كە بەنیازبوون لە بازاڕەكانی هەرێمدا ساغی بكەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان لە ڕۆژی 18-6-2020 لە شارۆچكەی پێنجوێن، بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی توانیان (3) باندی ساختەكاری دەستگیر بكەن.
 
ئاشكراشیكردووە، سەرجەم تۆمەتبارەكان بەڕەگەز كوردن و لەكاتی دەستگیركردنیاندا، دەستبەسەر بڕی (299,200) دۆلاری ساختەی ئەمریكیدا گیرا، كە تۆمەتبارەكان بەنیازبوون لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساغی بكەنەوە بەمەبەستی زیان گەیاندن بە ئابوری ووڵات،  بەڵام پێش ساغكردنەوەی دراوە ساختەكە، توانرا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

ئاسایشی سلێمانی، ناوی تۆمەتبارەكانی ئاشكراكردووە، كە ئەمانەی خوارەوەن:

1- تۆمەتبار ( ب ، ق , ص ) لەدایكبووی ساڵی 1984 سەیدسادق .

2- تۆمەتبار ( ر ، ا , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن .

3- تۆمەتبار ( ر ، ج , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1989 پێنجوێن .

4- تۆمەتبار ( ك ، ح , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1982 پێنجوێن.

5- تۆمەتبار ( پ ، ع , ا ) لەدایكبووی ساڵی 1990 سەیدسادق.

6- تۆمەتبار ( ا ، ع , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1973 خورماڵ .

7- تۆمەتبار ( ن ، س , ف ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن.

8- تۆمەتبار ( ش ، ع , ح ) لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی .

9- تۆمەتبار ( د ، ع , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1981 سلێمانی .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن