جرج و مشك
ڕاچڵه‌كین-
له‌دوای داخستنی چێشتخانه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خواردنی فڕێدراوی چێشتخانه‌كان له شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا مشك و جرجه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له سه‌رچاوه‌ی نوێوه خواردنیان ده‌ست بكه‌وێت و ئه‌و كاته‌ش كه هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وه په‌لاماری یه‌كتر ده‌ده‌ن و یه‌كتر ده‌خۆن.
سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن لێیان هۆشداریان له هێرشی جرجه‌كان داوه به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی كه گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن.
كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به له‌ناوبردنی قڕكه‌ره‌كان ئاشكرایان كردوه داواكاری به‌ڕێژه‌ی %80 له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌وان زیادی كردوه به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو.
جرج و مشكه‌كان له‌ڕێی ئاوه‌ڕۆی توالێت و بۆری پلاستیكی ناو ماڵه‌كان ده‌چێته ژوره‌وه و زۆرینه‌ی به‌ریتانیه‌كان له ئێستادا به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه گرفتیان بۆ دروست بووه.