هونه‌رمه‌ندێك پاشماوه‌ی زبڵ ده‌خوات
ڕاچڵه‌كین-
ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ندی لوبنانی " میشێل ئه‌بو سلێمان" زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده خواردن له ته‌نه‌كه‌ی زبڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یخوات.
مشێل ده‌ڵێت" پرسیار ده‌كه‌ن ئاخۆ میشێل ئه‌بو سلێمان خواردن له زبڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یخوات؟ منیش وه‌ڵامه‌كه‌م ئه‌وه‌یه به‌ڵێ ده‌بێت خۆمان ڕابهێنین له‌سه‌ر خواردنی ناو زبڵ ئه‌گه‌ر مافه‌كانی خۆمان وه‌رنه‌گرین ئه‌وه ده‌بێت 8 مانگی دیكه هه‌مومان له زبڵه‌كانه‌وه خواردنمان ده‌ست بكه‌وێت"
له ئێستادا هاوڵاتیانی لوبنانی گرفتی داراییان هه‌یه و نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 1500 لیره‌ی لوبنانیه‌وه بۆته 6000-7000 لیره‌ی لوبنانی و ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخی كه‌لوپه‌ل زۆر گران ببێت له‌و وڵاته و برسێتی و هه‌ژاری بڵاوببێته‌وه.