چۆن دەروونمان بە دروستی بهێڵینەوە لەم کاتەی کۆرۆنا؟
ڕاچڵهكین-
لهم دۆخهی ئێستادا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بڵاوبۆتهوه ههموان توشی ترس و دڵهڕاوكێ بوون،و پێویسته بزانیت کە ئاساییە ئەم هەستانەت هەبێت و هەموویان تێدەپەڕن:
- هەست بە خەم و دڵتەنگی بکەیت.
- هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی بکەیت.
- هەست بە ترس بکەیت.
- هەست بە تووڕەیی بکەیت.
چی بکەین لەم کاتانەدا؟
- قسە لەگەڵ کەسانی متمانەپێکراو بکە.
- هاوکاریی دەروونیی ئەوانی تر بکە، میهرەبان بە و زانیاری و هەواڵی ترسێنەر بڵاومەکەرەوە.
- بیرت بێت پزیشکان و کارمەندان و ئەو کەسانەی کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن شایەنی ڕێز و سوپاسگوزاریتن.
- وریابە! سەرچاوەی زانیارییەکانت با دروست و متمانەپێکراو بن. هەواڵ و زانیاریی ناڕاست بڵاومەکەرەوە.
- خۆت بەباشی بپارێزە، لە قەرەباڵغی و بەریەککەوتنی ئەوانی تر دووربکەوەرەوە.
- زوو زوو سەیری هەواڵ و ئامارەکانی کۆرۆنا مەکە.
- ئەگەر توانات هەیە هاوکاریی ماددی و مەعنەوی ئەو کەسانە بکە پێویستییانە.
- هەتا ئەتوانیت هەواڵی دڵخۆشکەر و ئەرێنی بڵاوبکەرەوە.
س: کۆڤید بە کوردی