بۆ دەستبەرداربوون لە مووچەی خانەنشینی داوایەك ئاراستەی پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشوو دەكرێت

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 350

راچڵەكین

سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان داوا لەو پەرلەمانتارانەی خولەكانی پێشوو دەكات كە دەیانەوێت دەستبەرداری مووچەی خانەنشینی ببن، سەردانی دیوان بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی داواكاری رەتكردنەوەی خانەنشینییەكەیان.

بەگوێرەی گشتاندنێكی دیوانی پەرلەمان، كە ئەمڕۆ 30-6-2020 بەواژۆی ئەردەلان محەمەد ئیسماعیل، سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشووی پەرلەمان كراوە، تیایدا هاتووە، ئەو پەرلەمانتارانەی بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت دەستبەرداری مووچەی خانەنشینی ببن، لە 1-7-2020 بۆماوەی 30 رۆژ، سەردانی دیوانی پەرلەمان بكەن، بەمەبەستی پڕكردنەوەی داواكاری دەستبەرداربوون لە مووچەكانیان. 

بەگوێرەی زانیارییەكان، تائێستا چەند پەرلەمانتارێكی خولی ئێستا، فۆڕمی دەستبەرداربوونیان لە مووچەی خانەنشینی پڕكردووەتەوەو رایانگەیاندووە كە دوای كۆتایی هاتنی وادەی ئەندامێتییان لە پەرلەمان، مووچەی خانەنشینی وەرناگرن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن