به‌راز
ڕاچڵه‌كین-
زاناكان له چین ئاشكرایان كرد جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا له چین بڵاوبۆته‌وه و دوور نییه هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ببێته په‌تایه‌كی جیهانی.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م ڤایرۆسه ناوی G4 EA H1N1 یه‌و باس له‌وه ده‌كرێت جۆرێكی نوێی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و له ئێستادا زاناكان داوا ده‌كه‌ن كار بكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ نه‌یه‌ت.
ده‌زگاكانی هه‌واڵی به‌ریتانیا له زاری پرۆفیسۆر كین چۆ شانگ هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه و كه تیایدا ده‌ڵێت" له ئێستادا ئێمه سه‌رقاڵی ڤایرۆسی كۆرۆناین به‌ڵام نابێت ڤایرۆسی دیكه پشت گوێ بخه‌ین كه ڕه‌نگه زۆر مه‌ترسیدار بێت چونكه ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه توشی ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی به‌راز به‌ركه‌وتنیان هه‌یه و له كێڵگه‌كان كارده‌كه‌ن"
ئه‌م ڤایرۆسه له كۆمه‌ڵه‌ی G4 و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ڤایرۆسی تیادایه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌تایه‌كی جیهانی چونكه چه‌ندین كارمه‌ند له چین له كێڵگه‌ی به‌رازیل كارده‌كه‌ن.