هۆشداری له‌ به‌كارهێنانی شەمەندەفەر و شاری یارییەکەی هەواری شار ده‌درێت

تەندروستی

30/06/2020     ژمارەی بینراو 1064

شەمەندەفەر و شاری یارییەکەی هەواری شار


ڕاچڵه‌كین-

دەپرسین چۆن دەکرێت هێشتاش رێنمایی و پابەندکردن بۆ مەودای دووری لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکاندا دانەنرابێی. بۆ نمونە، شەمەندەفەری گەشتوگوزاریی نێو شوێنێکی وەک پارکی هەواری شار هاوکات لەگەڵ یٔەو شوێنی سەرگەرمییانەی بۆ جۆلانێ و خلیسکێنە دانراوە وەک رۆژانی یٔاسایی کار بکات و بە دەیان کەس تێیدا لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە یٔاهەنگ بگێڕن؟! یٔیدی پرسیار دەربارەی گواستنەوەی گشتی و شوێنە گشتی و گەشتوگوزارییەکانی تر جێدێڵین بۆ خۆتان.

هەموو یٔەم شتانە دەبوو زۆر زووتر و پێش شکاندنی کەرەنتینە پلانی درێژخایەنیان بۆ دابنرایە، بەڵام درەنگ باشترە لە هەرگیز. داواکارین لایەنی پەیوەندیدار پاراستنی مەودای دووری بکاتە بڕیار و گشتاندنی بۆ بکات بۆ هەموو شوێنێک و لە یٔەگەری بچوکترین سەرپێچیدا یٔەو شوێنانە دابخات. بەڵێ، ژیان ناکریت بوەستێت، بەڵام پێویستە کار بۆ "بارێکی یٔاسایی نوێ" بکرێت کە رەچاوی ڕێنماییە جیهانییەکانی خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بگرێت.


ئا: ستافی پزیشکانی کۆڤید بە کوردی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن