بكوژی گەنجەكەی كەلار دەستگیركرا

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 622

راچڵەكین- كامەران كەریم

هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان، بكوژی ئەو گەنجەیان دەستگیركرد كە ئەمڕۆ لەناو بازاڕی كەلار بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدا. 

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، بە ڕاچڵەكین-ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 30-6-2020، لەناو بازاڕی كەلار، كەسێكی نەناسراو تەقەی لە دوكاندارێك كردو كوشتی، دوای كەمتر لەشەش كاتكۆ و دوای لێكۆڵینەوەو سودبینین لە كامێرای چاودێری، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن و دەستبەسەر دەمانچەو ئۆتۆمبێلەكەیدا بگرن.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان وتیشی:" لەئێستادا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406، بەندكراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن