سه‌ماكردن
ڕاچڵه‌كین-
خانمه سه‌ماكارێكی پاكستانی توشی دۆخێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر و ئازاربه‌خش بوو دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له میوانه‌كانی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی بانگهێشت كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌مای تیایدا بكات لێیدرا.
پێگه‌ی " نیوز 360 تی ڤی" بێ ئه‌وه‌ی شوێن و به‌رواری ئه‌م ڕووداوه ئاشكرا بكات گرته ڤیدیۆیی ئه‌م ئافره‌ته سه‌ماكاره‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌یوتیوب بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م خانمه جلوبه‌رگی نه‌ریتی پاكستانی پۆشیوه و به مۆسیقای نه‌ریتی وڵاته‌كه‌ی سه‌ما ده‌كات به‌ڵام له گه‌رمه‌ی سه‌ماكردندا پیاوێك زۆر دڕندانه شه‌قێكی لێ ده‌دات و پاڵی پێوه ده‌نێت .
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بینیوه گاڵته‌یان به‌و پیاوه كردوه كه ئه‌م كاره‌ی كردوه و به ده‌ستیه‌وه بتڵێك خواردنه‌وه‌ی گازی هه‌یه.
ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه هۆكاری ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قبوڵی ناكات ئافره‌تێك به‌و شێوه دانه‌پۆشراویه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا سه‌ما بكات.