هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری بەردی گورچیلە و چۆنیه‌تی خۆپاراستن

تەندروستی

02/07/2020     ژمارەی بینراو 3193

بەردی گورچیلە


ڕاچڵه‌كین-

به‌ردی گورچیله‌ بریتیە لە نیشتن و کەڵەکەبونی کۆمەڵێک خوێ و کانزای جۆراوجۆر بەسەریەکەوە بەتێپەربونی کات، “ کالسیۆم و ئۆگزالێیت” لە باوترینیانن، دوای خەستبونەوەی میز، یان پەنگخواردنەوەی میز لەگورچیلەو ڕێڕەوەکانی میزەڕۆ و یەکێکە لەباوترین نەخۆشیەکانی گورچیلە و زۆر باوە، هەرکەسێک لەهەموو ژیانیدا ئەگەری توشبونی ٪ ١٥ ی هەیە بەو نەخۆشیە، زۆرجار هۆکاری مەترسی زۆر جددیە بۆسەر گورچیلەکان لەوکەسانەی پشتگوێی ده‌خه‌ن، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هیوا پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن له‌ به‌ردی گورچیله‌ باس ده‌كات.

گرنگترین هۆکار و هۆکاری مەترسی بەردی گورچیله‌:

- ووشکبونەوە و کەم خواردنەوەی ئاوو شلەمەنی
-زۆر خواردنی خوێ و گۆشتی سور و شەکر
- زۆر بەکارهێنانی خواردنەوە گازیەکان و ووزە بەخشەکان و خواردنی خێرا
- هۆکاری خێزانی و بۆماوەیی و هۆی توێکاری زگماکی
- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و نەشتەرگەریەکانی گۆڕینی ڕێڕەوەکانی جۆگەی هەرس
-نەخۆشی کوێرەڕژێنی دراوسێی دەڕەقی parathyroid
- بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانی دژە بەکتریاو هەندێک دەرمانی تری وەک دەرمانی ڕەوانی
- دابەزینی PH ی میز و کەمی ستریک ئەسید لەمیزدا و نەخواردنی مزرە میوەکان کە دەوڵەمەندن بە ستریک ئەسید
- قەڵەوی و وەرزشنەکردن و جوڵەی کەم
- نەخۆشی شەکرەی کۆنتڕۆڵنەکراو
- تەسکبونەوەی ڕێڕەوەکانی میزەڕۆ و گەورەبونی پڕۆستات
- ڕەگەزی نێر زیاتر توشی دەبن و سپی پێستەکانیش زیاتر لە ڕەشپێستەکان
- لە تەمەنەکانی ٢٠ بۆ ٥٠ ساڵی زیاترە

نیشانە باوەکانی بەردی گورچیلەو میزەڕۆ :

- ئازاری توندی کەلەکە و خوارەوەی سک، ڕەنگە داببەزێ بۆ هێلکە گونەکان لەپیاوان و زێ لەئافرەتان
- سوربون، قاوەیی بونی ڕەنگی میز
- هێڵنج و ڕشانەوە لەکاتی ئازارە توندەکە
- میز زورانەوە و زوو زوو میزکردن
- تاو لەرز لەکاتی بونی هەوکردن
- هەندێک جاریش هیچ نیشانەی نیە

دەستنیشانکردنی بەردی گورچیلە :

- وەرگرتنی باس و مێژووی نەخۆشیەکە
- ئەنجامدانی پشکنینی میزی گشتی
- سۆنەری سک و حەوز
- تیشکی تەنوری میفڕاس ی بێ دەرمان یان بەدەرمان
- تیشکی ئاسایی گورچیلە و بۆری میز و میزڵدان

ڕێگاکانی چارەسەرکردن :
دەوەستێتە سەر هۆکارەکانی پەیوەست بەنەخۆش “patient factors” و هۆکارەکانی پەیوەست بە بەردەکە “Stone factors”و جۆری بەردەکە
- گۆڕینی جۆری ژیانی کەسەکە
- چارەسەر بە داو و دەرمان “ بەردی بچوک و نەرم”
- شکاندنی بەردی دەرەکی بەئامێری تیشکی لێدەر ESWL بەردی بچوک و نەرم
- پێنۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ و لێزەر “ نەرم و ڕەق” باوترین ڕێگای چارەسەرە
- پێنۆڕی گورچیلە بەکونێکی بچوکی لاتەنیشت “ نەرم و ڕەق” “ بەردی زۆر گەورە” یەک لەرێگە باوەکانە
- ڕێگەی کۆن لەڕێگەی برینێکی گەورەی لاتەنیشت “ باوی نەماوە تەنها بەدەگمەن نەبێت”

ڕیگاکانی خۆپارستن :

- خواردنەوەی ٢.٥-٣.٥ لیتر شلەمەنی بۆ ئەوەی ڕۆژانە بەلای کەمی ١.٥-٢ لیتر میزبکەی
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەکان و ووزەبەخشەکان و خواردنەوە کهولیەکان
- کەمکردنەوەی گۆشتی سۆر و سوێری بەگشتی
- خواردنی شیرەمەنیەکان بەشێوەیەکی مامناوەند نەوەک کەمکردنەوەیان
- کەمکردنەوەی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە خوێی ئۆگزالێیت : ڕێواس، شکوڵاتە، سپێناخ، شەوەندەر، چەرەزات
- گرنگیدان بەخواردنی سەوزە ومیوە بەتایبەت مزرە میوەکانی وەک : سندی، لیمۆ، هەنار
-وەرزشکردنی ڕێک و بەردەوام و کێش دابەزاندن
- زوو زوو ئەنجامدانی پشکنین بەتایبەت ئەوانەی پێشتر بەردیان هەبووە
- دورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی دەرمانی دژەبەکتریا
- بەکارهێنانی خەلی سروشتی و ئاوی لیمۆ
- چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵەو غودەو شەکرە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن