دابهزینی كێش
ڕاچڵهكین-
هاوسەنگ راگرتنی کێش و پاراستنی هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە رۆژانە ئاگاداری خۆت بیت، بەڵام کاتێک دەتەوێت کێش دابەزێنیت، پێویستە بزانیت چۆن ئەو کارە دەکەیت، چونکە هەندێک جۆری دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری مەترسیدارە و زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت، باشترە راوێژی پسپۆر بکەیت و باشتریش وایه ئهم ڕێگایانه بۆ دابهزاندنی كێش تاقی نهكهیتهوه كه دكتۆره چیمهن پسپۆڕ ڕاهێنانی وهرزشی و ڕاهێنهری لهش ڕێكی و لهش جوانی باسی دهكات.
ئەم رێگایانە بۆ دابەزاندنی کێش هەڵەیە و زیانت پێدەگەیەنێت لەرووی دەروونی و تەندروستی جەستەییەوە:
1-بایەخدان بە تەنها یەک یان دوو جۆری خواردن ههڵهیه.
2-زۆر بەکارهێنانی تەرازوو، پێویستە لە مانگێکدا تەنها یەکجار ئەنجامیبدەیت.
3-زیادەڕەویکردن لە راهێنانی وەرزشیدا، پێویستە و زۆر گرنگە، بەڵام سنورێکی دیاریکراوی هەیە.
4-دەڵێن خواردنەوەی ئاو بەسوودە و کێشت کەمدەکاتەوە، چونکە کرداری هەرس چالاکدەکات و چەوری دەتوێنێتەوە، بەڵام زیادەڕەویکردنیش زیانی هەیە، بەپێی زانیاریەکانیش بۆ پیاوان سێ لیتر و خانمان 2.2 لیتر ئاساییە، بەڵام لە کاتی نان خواردندا هەڵەیە.
5-بەکارهێنانی دەرمان بۆ دابەزاندنی کێش و سکچوون.
6-تەرککردنی ژەمێک یان کەمکردنەوەی خواردن بە رادەیەک توانات نەمێنێت، رێجیمکردن واتە خواردنی تەندروست و بڕی گونجاو، نەک زیادەڕەوی و خواردنی ناتەندروست.