تەماتە و خەیار
ڕاچڵهكین-
ئەوا ئەمساڵ هاوڵاتیان هەموو تەماتەی بەرهەم هێنراویان کرد بە دۆشاو یان وشکیان کردەوە؟ ئەی ساڵێکی تر چی؟ بەرنامە بۆ ساڵێکی تر چییە؟
پێویستە بەرهەمهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان سنووردار بکرێت ، وە گرنگی بە بەرهەمی تری کشتوکاڵی بدرێت.
پێویستە هانی جوتیاران بدرێت کە بە چی؟ شێوازێکی ڕێک و پێک کشتوکاڵ دەکەن ، خۆ کشتوکاڵکردن تەنها بەرهەم هێنان نییە . گرنگنتکرین شتی کشتوکاڵ ساخکردنەوە و بەڕێوەبردنی کێڵگەیە.
بەڕێوەبردن بەو واتایەی کە تێچون واتە مەسرەف کەمتر بێت لە فرۆشتن . بەڵام جوتیاری کورد گرنگی بەوە نادات .
هەروەها هەتا سنوورێک بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دانەنرێت و ناوچەکانی بۆ دیاری نەکرێت ، ئەوا هەمیشە و ساڵ بەساڵ قۆرغکردن بوونی دەبێت لەناو کشتوکاڵدا و کەسانێک کاری کشتوکاڵ دەکەن کە کاری ئەوان نییە یاخود لێی نازانن.
هەروەها پێویستە جوتیار گرنگی بدات بە کاتەکانی تری ساڵ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ، نەک هەر ئەم چەند مانگەی ساڵ بێت و مانگەکانی تر بەرهەمی تەماتە و خەیار نەمێنێت. هەربۆیە لەو کاتانەدا بەرهەمی دەرەکی شوێنی بەرهەمی خۆماڵی دەگرێتەوە و بەهێزی خۆی بەرامبەر بەرهەمی ناوخۆ دەردەخاتەوە.
ناشکرێت هەموو ساڵێک بۆ دوو بۆ سێ مانگ بڕیارێک دەربکرێت و دوای ئەوە بەرهەمی دەرەوە وەک خۆی لێبێتەوە.
بۆیە جوتیاری کورد کە دەیەوێت بەرەنگاری بەرهەمی دەرەوە بێت پێویستە لە کاتەکانی تری ساڵیش بەرهەمی هەبێت.
ئا:دەوەن سەردار
ئەندازیاری کشتوکاڵ