نیشانه‌یه‌كی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا
تا ئێستا زیاتر له 11ملیۆن كه‌س له سه‌ر تاسه‌ری جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون به‌ڵام هێشتا به ته‌واوه‌تی نیشانه‌كانی دیاری نه‌كراوه و به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه له‌لایه‌ن زاناكان ده‌درێت له‌باره‌ی نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری توشبوون به‌م ڤایرۆسه.
سڕ بوون و ئازاری جه‌سته یه‌كێكه له نیشانه كه‌متر باوه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌م دواییانه زاناكان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی توشبوونیان به‌م ڤایرۆسه ڕونكردۆته‌وه ئه‌ویش هه‌ستكردن به سوتانه‌وه‌ی پێسته .
دكتۆر "وه‌لید جاڤید" به‌ڕێوبه‌ری به‌شی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت" ئه‌م هه‌سته جیاوازه‌ی مرۆڤ له دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانكاری له سیستمی به‌رگری له‌شی كه‌سی نه‌خۆش و به‌رگری له‌ش خانه‌كانی چالاك ده‌كات و به‌مه‌ش مادده‌ی كیمیاوی جیاواز ده‌ڕژێته له‌شه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریه جیاوازانه‌یه كه مرۆڤ هه‌ستی پێ ده‌كات، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و كاته‌ی هه‌ستت به سوتانه‌وه‌ی پێست كرد ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بویت به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵیدا ته‌واوی نیشانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و كۆكه و هه‌ناسه توندی هه‌بێت.
هه‌ستكردن به سوتانه‌وه‌ی پێست یان مێروكردنی جه‌سته به ته‌نها له نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و كه‌می ڤیتامین B12 و هه‌وكردنی جومگه‌ی ڕۆماتیزمه‌یه و له‌م كاته‌دا پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ پشكنین.