ته‌ماته
ڕاچڵه‌كین-
1- ته‌ماته یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه به‌سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین" سی" ومادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر داده‌نرێت كه ڕێگری ده‌كات له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه خواردنی ته‌ماته ڕێگری له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی" پرۆستات و كۆڵۆن" ده‌كات له پیاواندا چونكه بڕێكی زۆر مادده‌ی بێتا كارۆتین و لایكۆپین ی تیادایه.
2- په‌ستانی خوێن ڕێكده‌خات: ئه‌و بڕه سۆدیۆمه‌ی له‌ناو ته‌ماته‌دا هه‌یه یارمه‌تی ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌دات .
3-- ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و مادده‌ی كۆلین له ته‌ماته‌دا هه‌یه به‌هۆیانه‌وه دڵ به‌هێزو ته‌ندروست ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماته ده‌خۆن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆر كه‌مه.
4-ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات: ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م بوون و ئه‌و خۆراكانه زۆر ده‌خۆن كه ڕیشاڵی تیادایه ئه‌وه ئاسنی گلوكۆزی خوێنیان داده‌به‌زێت، له‌ناو یه‌ك كوپ له گوشراوی ته‌ماته 2 گرام ڕیشاڵ هه‌یه و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره ڕێنموی ده‌كه‌ن پیاوان ڕۆژانه 38 گرام ریشاڵ و خانمان 25 گرام ڕیشاڵ بخۆن.
5- چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات: ڕیشاڵ و ئاوی زۆری تیادایه و جه‌سته شێ‌دار ده‌كاته‌وه و جوڵه‌ی گه‌ده چالاك ده‌كات هه‌ركات هه‌ستت به قه‌بزی كرد ته‌ماته بخۆ.
6-بۆ چاوه‌كان زۆر به‌سووده: له‌ناو ته‌ماته‌دا لایكۆپین و لۆتین و بێتا كارۆتین و مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌ن و ئه‌مانه‌ش بۆ چاو زۆر به‌سوود و پێویستن.
7- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پێستێكی جوانت هه‌بێت ته‌ماته بخۆ چونكه ڤیتامین سی زۆری تیادایه.
8- بۆ خانمانی دووگیان زۆر به‌سوود و پێویسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماته سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ترشی فۆلیكه.