پیاوێكی سه‌ماكار
ڕاچڵه‌كین-
له یانه‌ی شه‌وانه‌ی " زیبرا" له تونس گه‌نجێك به‌ناوی" محمد ئه‌شره‌ف" ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ وه‌ك سه‌ماكار كارده‌كات .
محمد ده‌ڵێت" ئه‌مه پیشه‌ی منه و وه‌ك پیاوێك به ئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆم پاره په‌یدا ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت ئه‌و بۆچوونه بگۆڕم كه له ئێستادا له‌سه‌ر پیاوان هه‌یه كه پێوه‌ریان بۆ پیاوان داناوه ده‌بێت ئه‌م كاره بكات و ناتوانێت ئه‌و كاره بكات "
ئه‌م گه‌نجه ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی 4-5 ساڵیه‌وه من ئاره‌زووی سه‌ماكردنم كردوه به‌ڵام كاتێك گه‌وره بووم هه‌موان داوای ئه‌وه‌یان لێده‌كردم ئه‌م كاره نه‌كه‌م و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا له ژووره‌كه‌ی خۆم یان له گه‌رماو به نهێنی سه‌مام ده‌كرد.
محمد باس له‌وه ده‌كات چه‌ندینجار ڕوبه‌ڕوی قسه و تانه‌ی چوار ده‌وه‌ره‌كه‌ی بووه و نه‌فرینیان لێ كردوه و چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و ماوه‌ی 4 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی باوكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڕیوه و دایكی به‌رده‌وام داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات واز له‌م كاره بهێنێت، له ئێستادا محمد به ته‌نها له ماڵێكدا ده‌ژی.