قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسەرانسەری عێراق راگەیەندرا

عێراق

08/07/2020     ژمارەی بینراو 779

راچڵەكین

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسەرانسەری وڵات رابگەیەنێت.

د. جاسم ئەلفەلاحی، ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند: لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆیس كۆرۆنا، بڕیاردرا لەسبەینێوە پێنجشەممە، تا رۆژی شەممەی داهاتوو 11-7-2020، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەشارەكانی عێراقدا رابگەیەنرێت.

وتیشی:" لەچەند رۆژی رابردوودا قەدەغەی هاتووچۆ بەجۆرێك ئاسانكاری پەیڕەو كرا، بەڵام لە سێ رۆژی داهاتوودا قەدەغەی تەواوەتی دەبێت".

ئەندامەكەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە لەسەر داواكاری لیژنە تایبەتەكەی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بووە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن