تەندروستی سلێمانی ئاماری گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

کوردستان

08/07/2020     ژمارەی بینراو 496

راچڵەكین

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو، كەمترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركراوە، كە تەنها دوو حاڵەت بووە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كە سەرپەرشتی بەخاكسپاردنی تەرمی قوربانیانی كۆرۆنا دەكات، رایگەیاند: ئەمڕۆ 8-7-2020 لەسلێمانی تەنها دوو توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كە بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو كەمترین ژمارەی گیانلەدەستدانە.

ئاشكراشیكرد، ئەو دوو كەسەی ئەمڕۆ بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، یەكێكیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بووەو ئەوی دیكەش خەڵكی قەزای رانیە بووە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد هۆكاری كەمكردنەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا، گەڕاندەوە بۆ پابەندبوونی هاووڵاتیان بەڕێنماییە تەندروستییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن