وەفدێكی یەكێتی سەردانی پارتی و گۆڕان دەكات

کوردستان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 1797

راچڵەكین

وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی قادر حەمەجان سەردانی پارتی و گۆڕان دەكات و جەخت لەسەر یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان و كاركردن لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان دەكەنەوە..

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18-2-2020، حاكم قادرحەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،‌ لەگەڵ ژمارەیەك لە جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند، سەردانی بارەگای لقی چواری پارتی لەشاری سلێمانی كردو لەلایەن‌ سەعید ئاغا بەرپرسی لق و ژمارەیەك لە كارگێڕانی لق پێشوازی گەرمیان لێكرا.

قادر حەجان ئامانجی سەردانەكەیانی ئاشكراكردووە كە زیاتر بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەكانی نێوانیانەو وتی: گەلەكەمان لەم ساتە هەستیارەی ئێستادا كە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بەگشتی پیادا گوزەر دەكا، لە هەموو كات و سەردەمێكی ڕابردوو زیاتر پێویستی بە یەكڕیزیی و تەبایی هەیەو بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان و گەیشتن بەئامانجەكانی گەلی كوردستان، وادەخوازێت هەموو پێكەوە یەك دەنگ ویەك گوتارو هاوهەڵوێست بین.

حاكم قادر، بە گرنگییەوە باسی لەبایەخی هاوبەشی وپێكەوەیی پارتی و یەكێتی وەك دوولایەنی خەباتگێڕو شارستانی وحوكمڕانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری هەرێمی كوردستان كردو دووپاتیكردەوە كە پێویستە لەئێستادا بەتایبەت لەم دەڤەرە پڕلە كەمووكوڕی وناتەواوی و كەمی خزمەتگوزارییەدا، پرسی خزمەتكردنی خەڵك بكەینە ئەولەویەتی كارنامەمان .

سەرلەئێوارەش وەفدەكەی یەكێتی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو لەلایەن عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی و مامۆستا جەمال سكرتێری جفاتی گشتی و عەدنان عوسمان سەرۆكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارەكەدا، رێكخەری گشتی گۆڕان پیرۆزبایی تەواوبوونی كۆنگرەی یەكێتییان كرد  بەسەركەوتوویی، پاشان حاكم قادر لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دواو باسی لەئەنجام و هۆكارەكانی هاتنی وەفدی پەرلەمان و حكومەت و كاندیدی نوێی حكومەتی عێراق كردو ڕایگەیاند: زۆر گرنگە لایەنە سیاسییەكان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و بەتایبەت لەمەسەلە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا، هاوهەڵوێست و تەباو یەكگرتوو بین، بەتایبەت لەڕووی كەمووكوڕی خزمەتگوزارییەوە بەر پشكی ئەم دەڤەرە كەوتووە بەنییەتی شەراكەتی ڕاستەقینە داكۆكی لەماف وداخوازییەكانی خەڵك بكەین .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن