نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری

09/07/2020     ژمارەی بینراو 952

راچڵەکین-

نرخی ئۆنسەیەك زێڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕدا بە هەزار و 811 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

(توانا توتنچی) خاوەنی زەڕەنگەری (ئاسان) لە بازاڕی حەوزە وشكەكەی شاری سلێمانی بە راچڵەكین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-7-2020 نرخی زێڕ لەبازاڕەكاندا بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەكراوە:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 269 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بە 263 هەزار دیناربوو.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 303 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بە 297 هەزار دینار بوو.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 353 هەزار دینار، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بە 347 هەزار دینار بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن