کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یوڤانتۆس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە لەو یانە ئیتاڵییە یاریی دەکات و خاوەن هاندەرێکی قەدرگرانن.
دۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یوڤانتۆس، وتی " من زۆر دڵخۆشم ، چونکە پێشەنگم بۆ ناو یاریگاو دەرەوەی یاریگا ، من خاوەنی خێزانێکم کە خۆشیان دەوێم، لە جوانترین یانەی جیهان یاری دەکەم"
هەروەها وتویەتی " لێرە خاوەنی ئەو هاندەرانەم کە قەدری ئەوە دەزانن پێشکەشی دەکەم ، منیش لەم شتانە زیاترم ناوێت"
ماوەی دووساڵە رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدریدەوە بەبەهای 100 ملیۆن یۆرۆ روویکردووەتە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی.