هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین -
هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو پێویستی به پلان هه‌یه، له‌م بابه‌ته‌دا به‌و 6 ڕێنماییه ئاشنا ده‌بیت كه پێویستت ده‌بێت بۆ پێكهێنانی ژیانێكی هاوبه‌ش.
1-پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵی هاوسه‌رگیری مه‌كه :
تۆم هانكس كاتێك "ریتا ویڵسن" ده‌ناسێت ماوه‌یه‌ك بوو له هاوسه‌ری پێشووی جیا ببوه‌وه و ده‌ڵێ : هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه بوو له ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نجیمدا بووم هاوسه‌رگیرم كرد ، بۆیه له پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵیه‌وه هه‌رگیز ناتوانی بڕیارێكی دروست بده‌یت و لێی په‌شیمان نه‌بیت .
2-هاوبه‌شه‌كه‌ت ببینه گه‌ر له دژوارترین بارودۆخه‌كانیشدا بێت:
"تۆم هانكس" كاسۆلیك و "ڕیتا ویڵسن" ئه‌رته‌دۆكسه ئه‌و ده‌ڵی سه‌ردانیكردن و بینینی هاوبه‌شه‌كه‌ت و خێزانه‌كه‌ی واده‌كات جیاوازیه‌كان قبوڵ بكرێت و ڕێز له بیر و ڕای ئاینی یه‌كتر بگرن .
3-پاڵپشتیكاری یه‌ك بن:
له ساڵی 1994 بۆیه‌كه‌م جار تۆم هانكس خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا ووتی " من ته‌نها بۆ ئه‌وه لێره‌م پاڵپشتیكاری تۆم هانكس بم و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ببینم " به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه بوویه‌وه و له حاڵه‌تێكی تردا و له ساڵی 2005 "ریتا ویڵسن" تووشی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان ده‌بێت به‌ڵام هاوكاربوون و پاڵپشتی تۆم هانكس وا ده‌كات به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یدا زاڵ ببێت و ته‌ندروستی وه‌ك جاران ئاسایی بێته‌وه .
4-ئه‌نجامدانی شته بچوكه‌كان ، هاوسه‌ركه‌ت دڵخۆش ده‌كات:
تۆم هانكس و ڕیتا ویڵسن زۆر وڵات گه‌ڕاون و سه‌فه‌ری گه‌لێك شوێنیان كردووه پێكه‌وه ، زۆر ساتی بچوك و ساده‌یه هه‌یه له ژیانیاندا كه پێكه‌وه وێنه‌ی یه‌كیان گرتووه و چركه‌ساتی جوانیان تۆمار كردووه.
5-خێزانه‌كه‌ت خۆشبووێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت:
تۆم هانكس باسی له‌وه كردووه كاتێك كێشی زیاد بووه، خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی كه‌می نه‌كردووه و به پێچه‌وانه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌یشی له هه‌ر بارودۆخێكدا بووه خۆشه‌ویستی خۆیی بۆیان ده‌ربڕیوه .
6-گرنگترین شت ، دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی دروسته بۆ خۆشویستن :
ڕۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وام به شوێن زانینی ئه‌و وه‌ڵامه‌ن نهێنی سه‌ركه‌وتنی هاوسه‌رگیری تۆم هانكس چی بووه و ئه‌ویش هه‌میشه به پێكه‌نینه‌وه به ڕۆژنامه‌نوووسان ده‌لێت " ئه‌وه نهێنی هاوسه‌رگیریمه و نایدركێنم " به‌ڵام له زۆر چاو پێكه‌وتنی دیكه‌دا تۆم هانكس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه " من به‌خته‌وه‌رترین پیاوی دونیا‌م كه ڕیتا ویڵسن هاوسه‌رمه" چونكه كه‌سێكی دروستم بۆ ژیانم هه‌ڵبژاردووه .