عێراق؛ هاووڵاتییان بە مەرج دەتوانن گەشت بکەن

عێراق

10/07/2020     ژمارەی بینراو 421

راچڵەکین-

 

تەندروستی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، بەمەرج هاووڵاتییان دەتوانن گەشتی دەرەوە ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای تەندروستی عیراق بڵاویکردووەتەوە:" سەرجەم بڕیارەكانی پێشوو لە بارەی قەدەغەكردنی گەشتكردن بۆ دەرەوە هەڵوەشێنراونەتەوە، هەموو عێراقییەك بەمەرج رێگەی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بكات".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە:" ئەو کەسانەی‌ گەشتی دەرەوە دەكەن دەبێ دوای‌ گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن، لەم قۆناغەشدا گەشتەکان تەنها بۆ دەرەوەی عێراق دەبێت".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق راگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن