راچڵەکین-
١-ئەوانەی کە تەنیا ھەڵگرن و ھیچ نیشانەیەکیان نیە و تەنیا بە فەحسی pcr سواب لە لوتەوە دەرکەوتوە کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەن حەوت ڕۆژ دوای یەکەم فەحس ناتوانن ڤایرۆسەکە بگوازنەوە بۆ کەسانی تر .
٢-ئەوانەی کە نیشانەی نەخۆشیەکەیان بە کەمی یان مامناوەند ھەیە حەوت ڕۆژ دوای دەست پێکردنی یەکەم نیشانە +دوو رۆژی کۆتایی «تــــــا»ی نەبێ ناتوانێ ڤایرۆسەکە بگوازێتەوە بۆ کەسانی تر .
٣-ئەوانەی بە توندی نیشانەیان ھەیە دوای چواردە ڕۆژ لە دەرکەوتنی یەکەم نیشانە +دوو ڕۆژی کۆتایی «تـــــــا»ی نەبێ توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی نامێنێ بۆ کەسانی دەوروبەر.
د. ھادی محمەد. عەبدوڵڵا
سەرپەرشتیاری کۆرۆنا لەسلێمانی