لەسەر سكاڵای سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانی گرتن بۆ بەرپرسێكی پێشوو دەردەچێت

عێراق

12/07/2020     ژمارەی بینراو 975

راچڵەكین

دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق دەردەكات بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆمار.

ئەمڕۆ 12-7-2020، دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەمەد فەوزی ئەلزەیدی بەڕێوەبەری پێشووی پرۆژەكانی بەرهەمهێنان لە وەزارەتی كارەبای عێراق دەركرد، ئەمەش دوای ئەو سكاڵایەی كە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەتۆمەتی هەڵبەستنی قەی ناڕاست لەسەر د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، لەسەر ناوبراوی تۆماركردبوو.

دادگاكە داوای ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و هێزەكانی پۆلیس كردووە، تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربكەن و بیهێننە بەردەم دادگا.

رۆژی 7ی ئەم مانگە، نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە دادگای كەرخ سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی كارەبا تۆماركردبوو، لە روونكردنەوەیەكیشدا سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان رەتكردبووەوە كە ئاراستەی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح كرابوون و بە قسەی هەڵبەستراوو بە بێنەما وەسفیان كرد. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن