فرسەت سۆفی: لەم وادەیەوە هاووڵاتییانی شارەکانی دیکە دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 933

راچڵەکین-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووە بە مەرج هاووڵاتییانی پارێزگاکانی دیکە دەتوانن سەردانی شارەکە بکەن.

فرسەت سۆفی، ئەمرۆ دووشەممە ١٣-٧-٢٠٢٠، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەفتەی ئایندەوە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەتوانن سەردانی شاری هەولێر بکەن، دوای ئەوەی لە بازگەکان پشکنی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدەدرێت،  بۆ هەرێمی کوردستانیش رێوشوێنی دیکە دەگرنە بەر.

وتشی: تێچوووی هەر پشکنینێک ٥٠ هەزار دینارە و لە هاووڵاتییەکە وەردەگیرێت، ئەگەر ئەندامانی خێزانێک لە ناو یەک ئۆتۆمبێلدا بوون، تەنها پشکنین بۆ یەک کەسیان دەکرێت، ئەگەر نێگەتیڤ بوو، ئەوا سەرجەمیان رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو هەولێرەوە بە پێچەوانەشەوە، رێگەیان پێ نادرێت".

لە دوای گرتنەبەری رێووشووێنەکانی رووبەڕووبونووەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هاتوچۆی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆ ناو شاری هەولێر قەدەغەکراوە، ئەم بڕیارەش چەند جارێک درێژکراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن