هاوسەرۆكی یەكێتی مووچەی شەش مانگی ستافی نەخۆشخانەیەك دابین دەكات

کوردستان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 794

راچڵەكین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا مووچەی شەش مانگی تەواوی ستافی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا لە قەزای كەلار دابین بكات.

د.سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، رایگەیاند: هەر ئێستا لەلایەن د. میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە پێمان راگەیەندرا، مووچەی شەش مانگی تەواوی ستافی نەخۆشخانەی قەڵا بەسەرجەم پزیشكان و كارمەند و فەرمانبەرانەوە لەلایەن هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دابینكرا.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەبێ ئاماژەكردن بەوەی كام هاوسەرۆكی یەكێتی مووچەكانی دابینكردووە، سوپاسی ئەو بەدەنگەوەهاتنەی كردووەو راشیگەیاند: بە یەكدەنگی بەسەركۆرۆنادا سەردەكەوین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن