ریال مەدرید هەنگاوێكی تر لە بوون بەپاڵەوانی لا لیگا نزیكبوەوە

وەرزش

14/07/2020     ژمارەی بینراو 403

راچڵەكین-

لەمیانی بەڕێوەچوونی یاریەكانی هەفتەی 36ی لالیگای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید هەنگاوێكی گرنگی دیكەی نا بەرەو بوون بەپاڵەوانی ئەو پاڵەوانێتییە كەماوەی سێ ساڵە لێی بێ بەشە.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید بووە میوانێكی سەرسەختی یانەی گرانادا، لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا، هەریەكە لە یاریزانان فێرلاند مێندی لە خولەكی ١٠ و كەریم بنزیمە لە خولەكی ١٩دا، گۆڵی یەكەم و دووەمیان بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار كرد.

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی ٥٠دا، یاریزان داروین ماكیس گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی گرانادا تۆمار كرد.یارییەكە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات.

بەم شێوەیە ریال مەدرید ژمارەی خاڵەكانی گەیشتە ٨٣ خاڵ و بە چوار خاڵ لە پێش یانەی بارسێلۆناوەیە، ئەگەر تەنها لە یارییەكی دیكەدا سەركەوتووبێت دەبێتە پاڵەوانی لا لیگا و بۆ جاری ٣٤مین ئەو نازناوە بەدەست دەهێنێت.

لە بەرامبەریشدا یانەی گرانادا بە تۆماركردنی ٥٠ خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی یانە پلە یەكەكانی ئیسپانیادا مایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن