7 ههنگاوی ئاسان بۆ خهوێكی ئارام
ڕاچڵهكین-
بۆ دەستکەوتنی خەوێکی باش پێش چونە ناو جێگای نوستن دەتوانی پەیڕەوی ئەم چەند خاڵە بکەیت:
1- ھەموو شەوێک لە ھەمان کاتدا بچۆرە ناو جێگای نوستن، بۆ ئەوەی خەوەکەت ئارامتربێت حەمامێکی گەرم بکە یاخود گوێ لە موزیکی ئارام بەخش بگرە.
2- ژووری نوستنەکەت تەنھا بۆ خەوتن بەکار بێنە نەک خوێندنەوەو تەماشاکردنی مۆبایل و tv.
3- ئەگەر لە ناو جێگاکەتدا بۆ ماوەی (١٥ بۆ ٢٠) خولەک خەت لێنەکەوت، ئەوا ژووری نوستنەکەت جێبھێڵەو خۆت خەریک بکە بە شتێکی تری وەک خوێندنەوە لە بەردەم ڕووناکی کزدا.
4- بە برسێتی مەچۆرە ناو جێگای نوستن.
5- دوو کاتژمێر پێش خەوتن خواردنەوە کافاینیەکان مەخۆرەوە. وەک (قاوە، نیسکافە، چا،کاکاو.....)
6- دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوە کھولیەکان.
7- ژووری نوستنت با گونجاو بێدەنگ و تایک بێت.
ئا: سنور عمر
بەکالۆریۆس لە کلینکەڵ سایکۆلوجی