سێ جۆر لە خۆراک یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە

تەندروستی

15/07/2020     ژمارەی بینراو 1035

سێ جۆر لە خۆراک یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە


ڕاچڵه‌كین-

 بە پێی دواترین دوو توێژێنەوەی زانستی، پزیشکە پسپۆڕەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی سێ جۆر له خۆراک ڕۆژانە ڕەنگە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم کەم بکاتەوە، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ باس ده‌كات كه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

دوای چەندین ساڵ لە لێکۆڵینەوەی زانستی ، هەفتەی ڕابردوو دەرکەوت کە پێویستە هاوڵاتیان زیاتر هان بدرێن بۆ خواردنی ئەم سێ جۆر خۆراکە :
1-  دانەوێڵە تەواوکان : وەک ئاردی بۆر ، برنجی قاوەیی یان بۆر، گەنمەشامی سڕێڵی دانەوێڵەی تەواو ، له بری ئاردی سپی و برنجی سپی و هاوشێوەکانیان ئەو جۆرانە بخۆن .
2-  سەوزە .
3- میوە : ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و کاریتنێویدەکان

پێویستە ڕۆژانە پێنج بەش لە سەوزە و میوە بخۆرێت بە بەردەوامی ، چونکە ئەو کەسانەی کە ڕێژەی ڤیتامین سی و کاریتنێویدەکانیان لە خوێنیان دا ئاساییه یان بەرزە کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم هەیە بە مەرجێک لە ڕێگای خۆراکەوە وەریان گرتبێت .

 تەنانەت ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە کاتێک ڕۆژانە بڕی تەواو لە سەوزە و میوە دەخۆن ، کەمتر تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن ، هەرچەندە زۆری کێش و قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرکیەکانی نەخۆشی شەکره .

 تێبینی : شەکری ناو میوە ژەهر نیە و زۆر جیاوازە لە شەکری سپی دروستکراو .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن