گوڵەبەڕۆژە
ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌نگه پرسیاری ئه‌وه به خه‌یاڵتدا هاتبێت بۆچی گوڵه به‌ڕۆژه هه‌میشه ڕووی به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یه كه خۆری لێیه، له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌زانیت.
جۆرە هۆرمۆنێک هەیە لە گوڵه‌بەڕۆژە پێی دەوترێت ( Auxin)بەرپرسە لە ڕێکخستن و گەشەی ڕووەکەکە دەکەوێتە پشتی گوڵی گڵۆبەڕۆژەکەوە بە گەرما هه‌ستیاره و نابێت تیشکی خۆر لێی بدات بۆیە گوڵەکەی دەسوڕێت و ڕوو دەکاتە خۆر تاکو سێبەر بۆ پشتەوەی دروست بکات کە ئەو هۆرمۆنەی تێدایە بۆ ئەوەی زیانی پێ نەگات.
س: ڕێنمای کشتوکاڵی سلێمانی