راچڵەکین- سپۆرت
لەیارییەکانی ھەفتەی ٣٤ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لەنێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-١ لە لازیۆی بردەوە.
ھەردوو گۆڵەکەی یوڤی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی ٥١ و ٥٤ تۆماریکرد و گۆڵەکەی لازیۆش چیرۆ ئیمۆبیلی لە خولەکی ٨٣ کردی.
یوڤی ئێستا ٨٠ خاڵی ھەیەو بە جیاوازی ههشت خاڵ لە پێش ئینتەر میلانی دووەمەوەیە. ھەروەھا رۆناڵدۆش بە ٣٠ گۆڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ ئیمۆبیلی پێشەنگی گۆڵکارانیان گرتووە.
ڤیدیۆ: