مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان ئاشکرادەکرێت

کوردستان

27/07/2020     ژمارەی بینراو 1290

راچڵەکین-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی بە مامۆستایان بڵاوکردەوە.

بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە تێیدا هاتووە، مامۆستا مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەی هەیە، بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات لە رۆژی ٢٦-٧-٢٠٢٠ تاکو ٣٠-٨-٢٠٢٠، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا بەمەرجێک لە دوای ٢٠-١٢-٢٠١٥، مۆڵەتی بێ مووچەییەکەی لە دووساڵ تێپەڕنەبووبێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن