یۆرگن كلۆپ بە باشترین راهێنەرانەی ساڵ لە ئینگلتەرا هەڵبژێردرا

وەرزش

28/07/2020     ژمارەی بینراو 285

راچڵەكین-

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیی كە یانەكەی بووەتە پاڵەوانی ئەم خولەی پرێمیەر لیگ، بە باشترین راهێنەری ساڵ هەڵبژێردرا.

یەكێتیی بەڕێوەبەرانی یانەكانی ئینگلتەرا لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" لە دەنگدانێكدا لەنێو بەڕێوەبەری یانەكاندا، راهێنەری ئەڵمانیی، یۆرگن كلۆپ كە دوای ٣٠ ساڵ لیڤەرپوولی كرد بە پاڵەوان، بە باشترین راهێنەری ساڵ هەڵبژێردراوە."

بۆچوونی یۆرگن كلۆپ لە راگەیەنراوەكەدا وەرگیراوە و ئاماژەی بەوە كردووە:" وەرگرتنی ئەو جامەی كە بە ناوی راهێنەری ئەفسانەیی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئەلێكس فێرگسۆن-ەوە ناونراوە، مایەی شانازییەكی گەورەیە بۆی و سوپاسی هاندەرانی لیڤەرپوولی كرد كە رۆڵیان لە سەركەوتنی ئەو و یانەكەیدا هەبووە."    

ئەلێكس فێرگسۆن كە ئەندامی كۆمیتەی جێبەجێكاری یەكێتییەكەیە، ئاماژەی بەوە كردووە، لیڤەرپوول لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠دا ئەدایەكی نائاسایی پێشكەش كردووە و كلۆپ رۆڵی گرنگی لەو سەركەوتنەدا هەبووە. 

لە راگەیەنراوەكەدا، هەروەها باس لەوە‌یش كراوە، راهێنەری یانەی لیدز یونایتد، مارسێلۆ بیێڵسا كە توانیویەتی دوای ١٦ ساڵ یانەكەی بۆ پرێمیەر لیگ سەربخات، بە باشترین راهێنەری ساڵ لە خولی پلە یەك دەستنیشان كراوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن