پەرلەمانی كوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی كوردو كورد نوێبكاتەوە

سالار مەحمود


05/06/2021

 

پەرلەمانی كوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی كوردو كورد نوێبكاتەوە. داوا دەكەم پەرلەمان كۆببێتەوەو بڕیاری دەركرنی سوپای توركیا بداتەوە.

ئەو ئاڵۆزیە تەنیا شەڕی پەكەكەو پارتی نابێت. سوتەمەنی ئەو ئاڵۆزیە تەنیا خەڵكی بادینان نابێ. هەركەس و لایەك بەرژەوەندی خۆی لە رژانی خوێنی رۆڵەی كورددا ببینێتەوە بەشدارە لەو داگیركاریەی لەهەرێمی كوردستان روو دەدات.

پەرلەمانی كوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی كوردو كورد نوێبكاتەوە.داوا دەكەم بەپەلە پەرلەمان كۆببێتەوەو بڕیاری دەركرنی سوپای توركیا بداتەوە.

ساڵانێكی زۆر لەناوەوەو دەرەوە داواو هاوارمان دەكرد لەشكركێشی توركیا رابگرن. بڕیاری پەرلەمان هەیە بۆ چونە دەرەوەی توركیا لە خاكی كوردستان. چەندین جار وتمان ئەوەی روو دەدات پیلانی داگیركردنی باشوری كوردستان و پەرتكردنی ناو ماڵی كوردستانە. هەر لایەك بەلۆژیكی (ئاگرە سورە لەخۆم دورە). مامەڵەی دەكرد.

هەركەس لای خۆیەوە با رۆڵ ببینێ لە كوژانەوەی ئەو گرژیە ناوخۆییە.مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ناوخۆییە، نەك دەرەكی.

كورد خۆرەی خۆیەتی و دوژمنی خۆیەتی. ئەم درمە كوشندەیە بەم عەقڵیەتە تەقلیدیە خێڵەكی و ناوچەیی و خوێن ساردیە هەر بەردەوام دەبێت. تا دەورانێكی تر. با لێرەوە ئاڵۆزیەكان بوەستێنرێ و سەرچاوەی مەترسیە گەورەكە دیاری بكرێت.