ئه‌ساڵه توشی كۆرۆنا بووه؟
ڕاچڵه‌كین-
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ئه‌نه‌س نه‌سری برای خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری" ئه‌ساڵه نه‌سری " توشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئاشكرا كرد و له‌دوای ئه‌م هه‌واڵه باس له‌وه ده‌كرا ئه‌ساڵه توشی كۆرۆنا بووه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته "شام" كچی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده هاته ده‌نگ و وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه.
شام ده‌ڵێت" دایكم ته‌ندروستی زۆر باشه و توشی كۆرۆنا نه‌بووه و ماوه‌یه‌كی زۆره خاڵم له گه‌شت بووه و به‌ریه‌ك كه‌وتنمان نه‌بووه و هه‌مومان ته‌ندروستیمان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه "
ئه‌نه‌س له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه توشی كۆرۆنا بووم له‌به‌ر ئه‌وه به‌گوێره‌ی ڕێنماییه پزیشكیه‌كان له ماڵه‌وه ده‌مێنمه‌وه و خۆم كه‌ره‌نتین ده‌كه‌م و به پشتیوانی خودا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێتان شاد ده‌بمه‌وه"