ڤاكسینی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
ئاژانسی ده‌رمانی نه‌رویجی ئاشكرای كرد كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی نه‌رویج 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م ئاژانسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان سه‌روو 80 ساڵ بووه و گرفتی لاوازی به‌رگری له‌شیان هه‌بووه.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی ئاژانسی شتاینار مێدسن وتویه‌تی" ئه‌م حاڵه‌ته هیچ ترسێنه‌ر نییه و هۆكاری مردنی ئه‌م به‌ته‌مه‌نانه‌ش بۆ خراپی دۆخی ته‌ندروستیان ده‌گه‌ڕێته‌وه" له‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ ته‌ندروستی بڕیاره‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه سه‌باره‌ت به پێدانی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی خۆیان گرفتی ته‌ندروستیان هه‌یه.
له 27 ی مانگی 12 ی ساڵی پاره‌وه پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵاتی نه‌رویج ده‌ستیپێكردوه و له سه‌ره‌تاوه ڤاكسینه‌كه دراوه به‌و كه‌سه به‌ته‌مانه‌ی له خانه‌ی به‌ساڵاچواندان له ئۆسلۆ و تا ئێستا 25 هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتوه.