به‌ 5 هه‌نگاو بیری نەرێنی لەمێشكتدا له‌ناوبەرە

ستایل

18/02/2021     ژمارەی بینراو 2865

به‌ 5 هه‌نگاو بیری نەرێنی لەمێشكتدا له‌ناوبەرە


ڕاچڵه‌كین-

بنەمایەکی‌ گرنگ بۆ دروستکردنی‌ بیری‌ ئەرێنی بریتییە لە نەهێشتنی‌ رێگرەکان، دوو خاڵ هەن کە بکوژی‌ بیرۆکەکانمانن و بیری‌ نەرێنیمان لە لا دروستدەکەن، دەبێت لەناویان بەرین، ئەوانیش ئه‌م 5 جۆره‌ن كه‌ دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.
 
- کاریگەرە ناوەکییە نەرێنییەکان: وەکو ئەو وتە و گوفتارانەی کە خۆمان بە خۆمانی دەڵێین. 
- دەستەواژە بکوژەکانی‌ خەڵکی‌: ئەو قسە نەرێنیانەی لە لایەن کەسانی چواردەورەوە ئاراستەی تاک دەکرێن.

بۆ رووبەرووبوونەوەی‌ ئەم دوو لەناوبەرە ئەم خاڵانەت پێویستە:

1-پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت، ئەگەر وابکەیت ئەوە رێژەی‌ (%80)ی‌ رێگات بڕیوە بۆ گەیشتنە بیرکردنەوەی‌ ئەرێنی.
2- بیرت نەچێت کە تەنها وتەی‌ ئەرێنی بە خۆت بڵێیت و هەرگیز نەکەیت نەرێنیانە بەرانبەر بە خۆت بیربکەیتەوە، لەبەرئەوە بەردەوام وتەی‌ ئەرێنی بەخۆت بڵێ.
3 -بەردەوام تەرکیزت بخەرە سەر خاڵە بەهێزەکانت.
4 -کەمتر بیر لە شکستەکانت بکەرەوە، هەوڵبدە سەرکەوتنەکانت لە زیهنتدا وێنا بکەیت.
5 -هاوڕێیەتی‌ کەسانی‌ ئەرێنی و گەشبین بکە نەک ئەو کەسانەی‌ کە نەرێنیانە بیردەکەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن