مڵه‌ چییه‌؟

کشتوکاڵ

09/05/2021     ژمارەی بینراو 1106

مڵه‌ چییه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

مڵە ناوە زانستییەکەیGryllotalpa gryllotgipa پێ دەوترێت،کەهەمووشتێک دەخوات وبەبڕینەوەو خواردنی ڕەگی ڕووەکەکان خۆراکی خۆی دابین دەکات وهەروەها بەگەڕان وجووڵە بە ژێرخاک داچەندین ڕێڕەوی بچووک درووست دەکات کە دەبێتە هۆی جیابوونەوەی ڕەگی ڕووەک لەخاکەکەوه‌ هەروەها ڕۆچوونی ئاوو بەفیڕۆدانی کەلەئەنجامدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی ڕووەکەکە.ئەم گیاندارە لەوەرزی زستاندا وەک گیاندارێکی تەواو گەشەکردوو لەژێرخاک دابەقووڵایی 10بۆ30سانتیم ژیان بەسەردەبات ولەناوەڕاستی بەهاردا دەست دەکات بەجووڵانەوەو لەکۆتایی بەهارتاناوەڕاستی هاوین لەژێرخاکدا لەگەڵ مێیینەکەی جووت دەبێت ومێیینەکان بەکەندنی ڕێڕەوی قووڵ ولەکۆتایی ڕێڕەوەکەیاندا 300بۆ600گەرای سپی بچووک دادەنێت .

ئەم گەرایانە دوای دووتاسێ هەفتە گەورەدەبن وهەریەکیان بۆخۆی ڕێڕەوێک لەژێرخاک درووست دەکات.ئەم گیاندارە دووساڵ جارێک گەرا دەڕێژێت وزستان لەقووڵایی تا یەک مەتر ژێر زەویدا بەسەردەبات.

ئەم گیاندارە بچووکە بەڕۆژ لەژێر زەوی دایەو بەشەو دێتە سەرزەوی وبۆخۆراک دەگەڕێت هەربەم هۆیەوە زۆرێک لە زەوی وزارەکان بەهۆی بەرازەوە تێکدەدرێت بۆدۆزینەوەی ئەم گیاندارە کەخۆراکێکی پرحەزی بەرازە تاکۆتایی هاوین کەگەشە دەکەن وبەرەو ڕووناکی باڵ دەگرن ودەڕۆن.

شێوازەکانی کۆنترۆڵ ولەناوبردنی ئەم ئافەتە لەزەوی وزارەکانداشێوازەکانی میکانیکی،کیمیایی،زراعی دەگرێتەوە کە ئەمانەن:
1- کێڵاندن بەمەبەستی تێکدانی هێلانەو لەناوبردنی گەراکان.
2-خنکاندنی زەوی بەئاودێری کەدەبێتە هۆی هاتنەدەرەوەیان ودواترلەناوبردنیان.
3- دانانی قوتوی بەتاڵی ڕۆنی سەیارە یاقوتوی ماسی بەشێوازێک قەراخی قوتووەکە هاوترازی زەوییەکە یاخوارتر لە ڕووی زەوییەکە بێت وهەندێ نەوت یاڕۆنی سووتاوی سەیارەی تێ بکرێت کەڕایان دەکێشێت بۆناوقوتووەکەو دواتر ناتوانن بێنە دەرەوەو دەتوانرێت لە ناوببرێت.
4- کەندنی هەندێ چاڵ بەقووڵایی 30سانتیم کە دەسانتیم پەیینی تازەی تێ دەکرێت دواتر لەژێر پەیینەکە هەمووگەراکان حەشارئەدرێت ولە کۆتایی وەرزی بەهار فڕێ ئەدرێت.

لەناوبردن بەشێوازی کیمیایی:
1ـ درووستکردنی خۆراکی ژەهراوی
2- ژەهری کیمیایی کارباریل یاخود پاودری سوین80%بە ڕێژەی 3کیلۆ.
3- 100کیلۆ سۆسی گەنم لەگەڵ 40بۆ60لیترئاو تێکەڵ بکرێت.

لە زەرفێکدا هەندێک پاودری سوین لەگەڵ ئاو وەک هەویر بشێلەو لەگەڵ دە لیترئاو تێکەڵ بکرێت دواتر وردە وردە لەگەڵ 40بۆ50لیترەکەی ترتێکەڵ بکرێت وبەدەسکێش تێکەڵی سۆسی گەنمەکە بکرێت بەجۆرێک کاتێک دەیڕێژنە سەرخاک دەنکۆڵەی ورد درووست بێت.بڵاوکردنەوەی خۆراکە ژەهراوییەکە دوای عەسر ولەگەڵ فێنک بووونەوەی کەش دەبێت و5گرام بۆهەرمەترێکی چوارگۆشە دەبێت یاخود لەدەوری قەدی ڕووەکەکان یا ڕیزی چاندنەکاندا دەبێت بڵاوەی پێ بکرێت.بۆهەردۆنمێک 20کیلۆ لەم خۆراکە ژەهراویە پێویستە.

لەوزەوییانەی کە بەزۆری ئەم گیاندارەی تیایە دەتوانرێت گرانۆلی10%،کاربۆفوران یا گرانۆلی دیازینۆن10%بە ڕێژەی 5 کیلۆبۆهەردۆنمێک یاخود گرانۆلی دورسبان(کلۆرپریفۆس ئەتیل)5%بەڕێژەی 7کیلۆ بەکارببرێت تائەم گیاندارە زیانبەخشە بەتەواوی لەناوببردرێت.

ئا: ئەندازیار- ئەنوەر مەریوانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن