گیاکەڵە چییه‌؟

کشتوکاڵ

12/05/2021     ژمارەی بینراو 816

گیاکەڵە چییه‌؟

ڕاچڵه‌كین- 

گیاكه‌ڵه‌ ڕووەکێکی مشەخۆری هێرش بەرە کە هێرش دەکاتە سەر بەرهەمە ئیستراتیجییە کشتووکاڵییەکانی وەک سەوزەمەنی وپاقلەمەنییەکان وشووتی وخەیار وتەماتەو ...هتد ئه‌مه‌ش وا له‌ جوتیاران دەکات بەرهەمەکانیان زووتر لەکاتی خۆی هەڵ بگرنەوەو یاخودزەوییەکانیان بێ کەڵک بمێنێتەوەو وازی لێ بهێنن.

لەناوبردنی ئەم ڕووکە کارێکی ئەستەمەو لە و ناوچانەی کەئاو وهەوای دەریای ناوەڕاستیان هەیە هەروەها لە ئەورووپای ناوەڕاست وڕۆژهەڵاتی ئەورووپاو هەروەها ئاسیا بڵاوەی کردووە.

ئەم ڕووەکە مشەخۆرەو کلۆڕۆفیلی نییەو واتە خۆراک درووست ناکات ولەسەر ڕەگی ڕووەکی تردەژیت ولەڕێگەی بەشێکی ڕووەکەکە کە وەک گرێیەک وایە کە بەهۆستۆریۆم ناسراوە خۆراکی خۆی لە ڕەگی رووەکەکانی دەورووبەری وەردەگرێت.لە شێوازی مەساسە دەچێت وگوڵەکانی لوولن ودوانیان بەرەوسەرەوەو سیانیان بەرەوخوارەوەیە.
ئەوڕووەکانەی کە گیاکەڵە لەسەریان مشەخۆری دەکات :

ئەمانەن:گوڵەبەڕۆژە،تووتن،باینجان،کوولەکە،تەماتە،کەلەرم،گێزەر،لووبیا،بیبەر....هتد،ئه‌مه‌ش وا له‌ رووەکان دەکات لاواز بن  ونەتوانن مادەی خۆراکی پێویست بۆخۆیان دابین بکەن ولەئەنجامدا لەناودەچن.

هەر گیاکەڵەیەک دەتوانێت 400بۆ2500 تۆو لەساڵدا درووست بکات کە بۆماوەیەکی زۆر لەخاکدا دەمێنێتەوەو بەهۆی پێستی ڕەقیەوە دوچاری خنکاندن دەبن ئەم تۆوانە بەڵام بەگەیشتنی کەمترین ڕێژەی شێ پێیان لەماوەی 48کات ژمێردا بەدووری  2cm لەڕەگی ڕووەکی خۆراک دەر بەهۆی ئەوشیرەیەی کەلەڕەگەکەیانەوە دەردەچێت دەست بەجووڵەو گەشەدەکەن.

تەواوبوونی خنکاوی تۆی گیاکەڵە بەدوو قۆناغە کەیەکەمیان پلەی گەرمی گونجاوو دووهەمیان نزیکبوونەوەیە بە ڕووەکی خۆراکدەر، لەباروودۆخی شێدارداو لەپلەی گەرمی9بۆ24پلە ،4بۆ12ڕۆژی دەوێت تاوەکوو چرۆبکات وچووزەی دەربکات.

ڕێژەی زیانی ئەم ڕووەکە مشەخۆرە لە کشتووکاڵی بەهارەدا زیاترە لەکشتووکاڵێک کە دەگاتە وەرزی سەرماو پاییز.

ئەوکێشانەی کەوادەکات ئەم مشەخۆرە زوولەناوبچێت نەبوونی کلۆڕۆفیل ونەبوونی ڕەگ وپەیوەست بوونی بەڕووەکی سەرەکییە کەوادەکات زیان بە هەموو ڕووەکەکانی چواردەوری بگات.باشترین کات بۆلەناوبردنی ئەم مشەخۆرە بەرلە لکاندنی هۆستۆریۆمی مشەخۆرەکەیە بە ڕووەکی خۆراک دەرەوە یا سەرەتای پەیوەست بوونیەتی کە ڕووەکە مشەخۆرەکە هەستیارەو بەچەندشێوازێک دەکرێ شەڕی لەگەڵ بکرێت لەوانەیش بەکارهێنانی فۆسفات ونایترۆجینە ،بۆنموونە پێدانی کووتی یوریا یاشەکرە سپییەکە دەبێتە هۆی دواخستنی چووزەلێدانی تۆی ڕووەکە مشەخۆرەکە، هەروەها چاندنی شەوەر،وێنجە، گەنمەشامی بۆساڵی دواتر دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەم ڕووەکە لەڕێگەی جووڵاندنی تۆی ئەم ڕووەکەو دواترخۆیشیان نابنە خۆراکدەر بۆی کە لەئەنجام دالەناودەچێت.یەکێکی ترلەوڕێگانەی کەدەبێتە هۆی لەناوچوونی گیاکەڵە بڕینی ئەم ڕووەکەیە بەرلەگوڵکردنی ودوورخستنەوەی لەزەوییە کشتووکاڵییەکان.هەروەهادەکرێت نایلۆنێکی سپی لەدوای پرژاندنی دەوای بژارلێی لەسەری دابنرێت وبۆماوەی شەش هەفتە لەپلەی گەرمی 50 پلەدابمێنێتەوە یاخود خوێ لێ بپرژێنرێت ودەکرێت یوریایشی لێ بپرژێنرێت کە ڕێگایەکی ترە بۆلە ناوبردنی ئەم ڕووەکە مشەخۆرە.

کۆنترۆڵی کیمیایی:
یەکێک لەڕێگاکانی لەناوبردنی گیاکەڵە،لەناوبردنی تۆی ئەم ڕووەکەیە کە 13بۆ15ساڵ لەخاکدا دەمێنێتەوەو دەتوانرێت لەڕێگەی متیل برۆماید یا متام سۆدیۆم لەناوخاکدا ئەم تۆوانە لەناوبچێت بەڕێژەیەکی بەرچاو،هەروەها دەرمانی بژاری سولفونیلی یوریا تاڕادەیەکی باش ڕێگردەبێت لە لکاندنی هیستۆریۆمی ڕووەکە مشەخۆرەکە بەڕووەکی خۆراکدەرەوە بەڵام ئەم دەرمانە بۆڕووەکەکانیش بێ زیان نییە.

بەکارهێنانی دەرمانی دژەبژاری ڕاوندئاپ بەسێ قۆناغی 30،40،50ڕۆژ دوای گواستنەوەی شەتڵ بۆناو زەوییەکان،هەروەها بەکارهێنانی دەرمانی بژاری ئاپیرووس 20ڕۆژ دوای گواستنەوەی شەتڵی ڕووەکەکان بۆناو زەوی وزارەکان دەبێتە هۆی لەناوبردنی گیاکەڵە.

هەمووئەمانە کەباسمان کرد تەنها ڕێکاری کەم کردنەوەی ڕێژەی ڕووەکی گیاکەڵەیەو تائێستانەتوانراوە بەتەواوی لەناو ببرێت تەها بە کێڵاندن وبایەرکردنی زەوی وزار ودوورخستنەوەی پاشماوە ئاژەڵییەکان تاڕادەیەک دەکرێت کۆنترۆڵی ئەم مشەخۆرە بکرێت.


ئا: ئەندازیار- ئەنوەر مەریوانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن