رووسیا بڕیارێكی نوێ لەدژی ئەمریكا دەردەكات

جیهان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 391

راچڵەكین –

حكومەتی رووسیا بەفەرمی ئەمریكای خستە لیستی ئەو وڵاتانەی كە دۆستی مۆسكۆ نین، بڕیاریشیدا رێگە بە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە نەدات هیچ هاووڵاتییەكی رووسی دابمەزرێنێت.
 
دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی كریملین، لەبارەی بڕیارەكەی حكومەتی مۆسكۆ دژ بە واشنتۆن، رایگەیاند: ئەو بڕیارە ك ئەمڕۆ 14-5-2021 دەرچووە، لەكاردانەوەی سیاسەتەكانی ئەمریكا دێت دژ بە رووسیا، كە بەلای ئێمەوە دۆستانە نییەو كاریگەری خراپیشی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەبێت.

ماوەیەكە گرژییەكی زۆر لەنێوان رووسیاو ئەمریكاو وڵاتانی خۆرئاوا دروستبووە، بەتایبەتیش دوای تۆمەتباركردنی مۆسكۆ لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە، كە نەیتوانی بۆ جاری دووەم لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.

لیستەكەی رووسیا تایبەت بەو وڵاتانەی كە دۆستی مۆسكۆ نین، تەنها دوو وڵات لەخۆدەگرێت، كە ئەوانیش چیك و ئەمریكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن