هەولێر.. تەرمی هاووڵاتییەك دوای 19 رۆژ لە مردنی دۆزرایەوە

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 2795

راچڵەكین –

تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر، تەرمی هاووڵاتییەكیان لەناو دوكانەكەی دۆزییەوە، كە ماوەی 19 رۆژ بوو گیانی لەدەستدابوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی تیمی ڕزگاركردنی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوكاری لەگەڵ تیمی پزیشكی فریاكەوتنی هەولێر، توانرا تەرمی هاوڵاتییەك لەناو دوكانەكەی دەربهێندرێت، كە ماوەی 19 رۆژ بوو گیانی لەدەستدابوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاووڵاتییەكە كوردی ڕۆژهەڵاتەو لاشەكەی تەواو تێكچووبوو، دوای دەرهێنانیشی، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن