ڤیدیۆ: خانمه ڕاگه‌یاندنكارێكی ناودار له نزیك كه‌عبه ده‌گری و نزا ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه ڕاگه‌یاندنكاری ناوداری میسری" بسمه وهبه" دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له نزیك كه‌عبه كه تیایدا ده‌گری و نزا ده‌كات بۆته جێی باسی پێگه عه‌ره‌بییه‌كان.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئه‌م خانمه نزا بۆ خانمه هونه‌رمه‌ند" ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز" ده‌كات كه چاك ببێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌میر غانم ی هاوسه‌ری به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و ماكیاجه زۆره‌یه كه ئه‌م خانمه له‌كاتی سه‌ردانكردنی ماڵی خودا كردویه‌تی و له‌گه‌ڵیدا ئه‌و فلته‌ره‌ی بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌ی به‌كاریهێناوه.