ئه‌و منداڵه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌درا دایكی هۆكاره‌كه ڕوندهكاتهوه
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا چیرۆكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه بوو به باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه گوایه شیله كراوه به له‌شی منداڵه‌كه و له‌سه‌ر زه‌وی فڕێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی مێرو لێی كۆببێته‌وه و ئازاری بده‌ن.
ڕووداوه‌كه له میسر ڕویداوه و گۆڤاری" الوطن" ی میسری ئاشكرای كردوه كه ئه‌م منداڵه ناوی" محمد" ه و له یه‌كێك له گونده‌كانی نزیك له پارێزگای " القلیوبیه" ده‌ژی و دایكی منداڵه‌كه كه ناوی" ئیمان" ه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڤاره ئاشكرای كردوه كه مێردهكهیكاری شۆفێری ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌كێك له دراوسێكانیان شكاتی محمدی لای باوكی كردوه كه گوایه به‌سه‌ر دیواری سهربانهكهیاندا هه‌ڵگه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی دزیان لێبكات و ئه‌م بابه‌ته‌ش باوكی منداڵه‌كه‌ی توڕه كردوه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌م شێوه‌یه كوڕه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
له ئێستادا باوكی منداڵه‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینی پزیشكی دادوه‌ری كۆتایی دێت و ده‌زانرێت ڕێژه‌ی ئه‌و زیانه چه‌نده كه به‌ر منداڵه‌كه كه‌وتووه و به‌گوێره‌ی ئه‌وه سزا ده‌درێت.