لەدوو رووداوی هاتوچۆدا لە پاكستان و نایجیریا زیاتر لە 100 كەس بوونە قوربانی

جیهان

07/06/2021     ژمارەی بینراو 270

راچڵەكین-

لەدوو رووداوی هاتوچۆدا لە پاكستان و نایجیریا زیاتر لە 50 كەس گیانیان لەدەستداو سەروو 50 كەسی تر برینداربوون.

لە هەرێمی سیند باشووری پاكستان، شەمەندەفەرێك لە رێڕەوی خۆی لایدا و بەپێی ئامارە بەراییەكان لە رووداوەكەدا، ٣٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ی دیكەش برینداربوون.

بەرپرسانی ناوچەكە باسیان لەوەكرد، لە ناوچەی گۆتك، شەمەندەفەرەكە لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی كێشاوە بە شەمەندەفەری بەرامبەردا.

بەپێی ئامارە بەراییەكان، رووداوەكە گیانلەدەستدانی ٣٠ كەس و برینداربوونی ٥٠ی دیكەی لێكەوتووەتەوە و كارەكانی گەڕان و رزگاركردنیش درێژەیان هەیە.

لەلایەكی ترەوە، لە ئاكامی پێكدادانی پاسێكی نەفەر هەڵگر و ئۆتۆمبێلێكدا لە ویلایەتی كانۆ باكووری نایجیریا، ٢٠ كەس گیانیان لەدەستدا.

ساموێل ئاروان ، بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتی كادونا ناوەڕاستی نایجیریا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە كرد، پاسێكی نەفەر هەڵگر لە ناوچەی كاوران والی لەسەر رێگای وشكانی كانۆ-زاریا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا بەیەكیانداداوە.

ساموێل ئاروان باسی لەوە كرد،بەپێی ئامارە بەراییەكان لە رووداوەكەدا، ٢٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

وتیشی، برینداران گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی هەندێكیان سەختە و نیگەرانی هەیە لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن