نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێك دەچێتە دەرەوەی هەرێم

کوردستان

10/06/2021     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین –

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی جێنشینی ئەبوزەبی، بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئیمارات.

میدیایەكی نزیك لە پارتی بڵاویكردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە 12-6-2021 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نهەیان جێنشینی ئەمارەتی ئەبوزەبی، بچێتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات، لەوەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیە كە رۆژی‌ 03-05-2021 لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاری، كونسوڵی گشتیی ئیمارات لەهەرێم بەناوی جێنشینی ئەبو زەبییەوە ئاراستەی كرابوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن