راچڵه‌کین-
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له G7 كه له حه‌وت گه‌شه‌كردووترین وڵات له رووی ئابوورییه‌وه پێكدێت، بڕیاریان دا هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌ندام له G7 پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه تاكوو كۆتایی ٢٠٢٢ بڕی یه‌ك ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت دابین بكه‌ن.
نووسینگه‌ی، بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: "وه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا له به‌رنامه‌ی ڤاكسین، ئیدی له ره‌وشێكداین ده‌توانین ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌خۆمان زیادن بیانده‌ین به‌و وڵاتانی پێویستییان پێیه‌تی. به ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێین بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م په‌تا جیهانگیره".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، جۆنسۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانی G7 بڕی یه‌ك ملیار دۆز ڤاكسین به وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت ببه‌خشن.
به‌ریتانیا ده‌شڵێتكه له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆزی ڤاكسینه‌كه ده‌به‌خشێت، كه به‌هۆی داواكاری زۆره‌وه لێی زیاد بوون.