ئاسیا لە تونس بڕۆنزی بردەوە

وەرزش

17/06/2021     ژمارەی بینراو 388

وەرزش - تایبەت

ئاسیا عەزیز، كچە كوردی یاریزانی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عیراق، لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب، كە لە وڵاتی تونس بەڕێوەدەچێت، پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی هەڵدانی رمی دەستەبەر كرد، كاتێك توانی مەودای 35,36 مەتر رمەكە فڕێ بدات.

ئاسیا یاریزانێكی دیاری گۆڕەپان و مەیدانی شاری سلێمانی و خاوەنی چەند ژمارەی پێوانەییە لە كوردستان و عیراق .

پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وڵاتی تونس بە بەشداری 20 وڵاتی عەرەبی دەستیپێكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن