یاریەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2020

وەرزش

21/06/2021     ژمارەی بینراو 303

راچڵەكین-

لەدوایین گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2020ـدا، ئەمڕۆ دووشەممە چوار  یاریی لە هەردوو كۆمەڵەی دووەم و سێیەم بەڕێوەدەچن و، ناسنامەی گەیشتووەكانی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتیەكە دیاریدەكرێن.

 كاتژمێر 19:00 بە كاتی باشووری كوردستان، دوو یاری لە كۆمەڵەی سێیەم بەڕێوەدەچن، كە لە یەكەمیاندا هۆڵەندا لەسەر یاریگای یۆهان كرویف میوانداریی مەكدۆنیای باكوور دەكات.

لە یاریی دووەمی ئەم كۆمەڵەیەدا، ئۆكراینا و نەمسا كە هەر یەكێكیان 3 خاڵی هەیە، لەسەر یاریگای ناشیۆنال ئارێنا لە رۆمانیا رووبەڕووی یەكدی دەبنەوە، براوەكەیان بە پلەی دووەم دەگاتە قۆناخی دواتر،.

دوو یارییەكەی كۆمەڵەی دووەمیش، پێكەوە كاتژمێر 22:00 بەڕێوەدەچن، كە لە یەكەمیاندا بەلجیكا لەسەر یاریگای گازپرۆم ئارێنا لە رووسیا رووبەڕووی فینلەندا دەبێتەوە.

لە یاریی دووەمی ئەم كۆمەڵەیەدا، رووسیا  لەسەر یاریگای پاركێن ستادیۆن دەبێتە میوانی دانیمارك خاوەن پلەی كۆتایی كۆمەڵەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن