ڕێنمایی گرنگ بۆ پاراستنی چاو له تیشكی مۆبایل و ئامێری زیره‌ك
ڕاچڵهكین-
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا وایكردوه زۆرینه‌ی تاكه‌كان مۆبایل یان ئامێری زیره‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌كاربهێنن به‌ڵام نه‌بوونی ڕێنمایی و زانیاری پێویست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه ئه‌گه‌ری زۆره زیان به چاو بگه‌یه‌نێت، له‌م بابه‌ته‌دا به كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ئاشنا ده‌بیت كه یارمه‌تی پاراستنی چاو ده‌دات له تیشكه زیان به‌خشه‌كانی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان.
1- چاوەکان زو زو بتروکێنە، دوای هەر بەکارهێنانێک فرمێسکی دەستکرد بۆ چاوەکانت بەکاربهێنە.
2- یاسای 20\20\20 بەکاربھێنە، واتە دوای هەر 20 خولەکێک لەبەکارهێنان، سەیری شوێنێک بکە کە نزیکەی 20 پێ لێتەوە دور بێت بۆ ماوەی زیاتر لە 20 چرکە.
3- روناکی شاشەکەت کەم بکەرەوە، هەرگیز بە روناکی زۆرەوە بەکاری مەهێنە.
4- تێکستی مۆبایلەکەت گەورتر بکە بۆ ئەوەی بە ڕونی بیبینیت.
5- شاشەی مۆبایلەکەت زو زو خاوێن بکەرەوە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرێت، زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت.
6- مۆبایلەکەت لە نزیکی چاوەکانت مەگرە، هەوڵبدە لانی کەم 30 بۆ 40 سانتیم لە چاوەکانتەوە دور بێت.
س: ڕ. ب. گشتی تەندروستی سلێمانی